UoS - College of Basic Education - کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی

UoS - College of Basic Education - کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی

Share

The Official Page of the College of Basic Education / Sulaimani University
لاپەڕەی فەڕمی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە فەیسبووک

About School of Basic Education

First in (2003-2004) was established with the name of College of Teachers at the request of Ministry of Education of Kurdistan Region due to their great need to qualified and experienced in the different fields of knowledge. Study system in our School at it first year of studying was general, i., e., all the students were taking the same subjects. In (2004-2005), f

Photos from ‎UoS - College of Basic Education - کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی‎'s post 28/04/2026

لەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت گفتوگۆکردنی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو.

رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٦-٤-٢٠٢٦ گفتوگۆی نامەی ماستەری(هەرێم ابوبکر محمد) خوێندکاری خوێندنی باڵا/ماستەر بە ناونیشانی{كاريگه رى چارەسەرى رەفتارى مەعريفى CBT لەسەر شلەژانى بەرەنگاربوونەوەى رەتكردنەوە ODD لاى مندالان.} ، لە هۆڵی( ڕاگرایەتی) کۆلێجەکەمان لە کاتژمێر (٩:٣٠)ی بەیانی بەڕێوەچوو.


ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
١- پ.د.مها حسن بکر ، زانکۆی سەڵاحەدین - سه‌رۆك.
٢- پ.ی.د.ڕێژین أمید صدیق ـ زانکۆی سلێمانی- ئه‌ندام
٣- پ.ی.د.عبدالفتاح حسن فتاح- زانکۆی سۆران - ئه‌ندام
٤- پ.د.رشدی علی میرزە- زانکۆی سلێمانی- ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.

لە گفتوگۆکردنەکەدا خوێندکار وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و پاش هەڵسەنگاندنێکی ورد لەلایەن لیژنەی گفتوگۆکردن توێژینەوەکەی پەسەندکرا.

بەناوی ستافی ڕاگەیاندنی کۆلێجەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزيان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

Photos from ‎UoS - College of Basic Education - کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی‎'s post 22/04/2026

لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت هەڵمەتێکی نەمام ناشتن ئەنجامدرا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢-٤-٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی (پ.د. حسن فخرالدین خالد)، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و بەشداریی کارای ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژ و خوێندکارانی بەشی پەروەردەی هونەری، هەڵمەتێکی فراوانی نەمام چاندن لەباخچەکانی کۆلێژدا بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان گروپی هونەری کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی ڕێکخرابوو، ئامانج لێی زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و چاندنی ڕۆحیەتی پاراستنی ژینگە بوو لە نێو ناوەندی زانکۆدا. لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکەدا، ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، جەختیان لە گرنگی کارکردنی پێکەوەیی و هەماهەنگی دامەزراوە جیاوازەکان کردەوە بۆ جوانترکردنی سیمای شار و ناوەندە خوێندنەکان، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئاستی هۆشیاری و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی مامۆستا و خوێندکارانی کۆلێژەکەمانە بەرامبەر بە سروشت و ژینگەی کوردستان.

ڕاگری کۆلێژ سوپاسی بەڕێزان (کاک بەهرۆز سالار)بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی و (کاک دانا دارا)بەڕێوەبەری گروپی شێوەکاری کوردستان دەکات بۆ دابینکردنی نەمامەکان و ئەنجامدانی ئەو چالاکییە.

10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) بڕیارماندا بە:

​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

06/04/2026

پیرۆزبایی و دەستخۆشی

بە ناوی راگرایەتی کۆلێجەوە پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە بەڕێز (پ.ی.د.رۆزا حکمت حمەعزیز)مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی دەکەین بەهۆی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی هاوبەش، لە گۆڤارێکی زانستی ئاست بەرز بە ناوی (Journal of Polytechnic) کە Impact Factor ی (0.4) هەیە..

ناونیشانی توێژینەوەکە:
GenSent: Improving Sentiment Analysis Using Genetic Algorithm-Based Ensemble Optimization
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە کلیک لەم لینکە بکە:
https://dergipark.org.tr/en/pub/politeknik/article/1705902
هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

Photos from ‎UoS - College of Basic Education - کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی‎'s post 06/04/2026

یەکەمین پەڕتووکی کوردی تایبەت بە بونیادنانی کتێبخانەی خوێندنگاکان بڵاو کرایەوە

یەکەمین پەڕتووکی کوردی تایبەت بە بونیادنانی کتێبخانەی خوێندنگاکان
بە ناونیشانی(بنەما زانستییەکانی بوونیادی کتێبخانەی نموونەیی خوێندنگاکان)لە نووسینی شارەزای بوارەکە(م.شێرزاد سەعید محەمەد(گوێزە) لێپرسراوی کتێبخانەی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە.

ئەم پەڕتووکە ڕێبەرێکی زانستیی نایابە و زۆر گرنگە بۆ فێرخوازانی بوارەکە بە شێوەیەکی سەردەمیانە باس لە:
چۆنێتی هەڵبژاردن، پۆلێنکردن، و پاراستنی سەرچاوەکان دەکات بەپێی ستانداردەکان.
گرنگیی جێکردنەوەی وانەی کتێبخانە و ئەرکی ڕاستەقینەی ئەمینداری کتێبخانە دەخاتە ڕوو.

پەیامی سەرەکی کتێبەکە: گۆڕینی ڕۆڵی کتێبخانەیە لە شوێنێکی لاوەکییەوە (یان پڕکردنەوەی وانەی بەتاڵ) بۆ سەنتەرێکی سەرەکیی توێژینەوە، داهێنان، و خۆڕۆشنبیرکردن لە پڕۆسەی پەروەردەدا.

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجەوە پیرۆزبایی لەبەرێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

Photos from ‎UoS - College of Basic Education - کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی‎'s post 03/04/2026

مامۆستایەکی کۆلێجەکەمان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی زانکۆی بەغداد بەشداریکرد

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییە بەردەوامەکانی مامۆستایانی کۆلێجەکەمان، بەڕێز (پ.ی.م. بێستون ئەبوبەکر عەلی) مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، بەشداری کرد لە هەشتەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کۆلێجی (ئیبن ڕوشد) لە زانکۆی بەغداد.
کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی (التكامل المعرفي للدراسات التربوية والاجتماعية)لە ڕێکەوتی ١-٢ / ٤ / ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو. بەڕێزیان بە توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی:
"ڕەنگدانەوەی پەروەردە لە گوزارشتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا؛ کۆمێنتە پێکەنینهێنەرە ختووکەدەرەکان گریاندمیان"
بەشداری کرد و تیشکی خستە سەر لایەنە زمانەوانی و پەروەردەییەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەری کۆمێنت و ئیمۆجییەکان لەسەر پەیوەندییە مرۆییەکان.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، بەهۆی بەشداریکردنی و پێشکەشکردنی توێژینەوەکەی بە شێوازێکی سەرکەوتوو، بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.

30/03/2026

بۆ پاراستنی سەلامەتی هەمووان، هەنگاوەکانی فێربوون لە زانکۆی سلێمانی بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبن

28/03/2026

پیرۆزبایی و دەستخۆشی

بە ناوی راگرایەتی کۆلێجەوە پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە بەڕێز (پ.ی.د.ئاکۆ محمد عبدالله) سەرۆک بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی دەکەین بەهۆی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی زانستی ئاست بەرز بە ناوی (The Journal of Supercomputing) کە Impact Factor ی (2.7) هەیە سەر بە بڵاوکراوەیSpringer.

ناونیشانی توێژینەوەکە:
An efficient approach for minimizing control packets and enhancing route stability in mobile ad-hoc networks
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە کلیک لەم لینکە بکە:

https://link.springer.com/article/10.1007/s11227-026-08480-y?utm_source=rct_congratemailt&utm_medium=email&utm_campaign=nonoa_20260328&utm_content=10.1007/s11227-026-08480-y
هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین

لەگەڵ ڕێزدا....

27/03/2026

ئاگاداریەک لە بەریوبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانەوە :-

لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی زانکۆ بەریوبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلیمانی بریاری دا کە سبەینێ رۆژی شەممە ریکەوتی ( ٢٠٢٦/٣/٢٨ ) دەرگای سەرجەم بەشەناوخۆییەکان کراوە دەبن لە کەمپی نوێ و کەمی ناوشار

بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت خویندکاران

27/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش
پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردەوە …

​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

19/03/2026

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیی

​بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژنی نوێبوونەوەی سروشت (نەورۆز)، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی بەڕێز، فەرمانبەرانی دڵسۆز و خوێندکارانی ئازیزمان و تەواوی گەلی کورد دەکات.
​هاوکاتبوونی جەژنی خێر و بەرەکەت لەگەڵ جەژنی ڕزگاری و سەری ساڵی کوردی، پەیامێکی قووڵە بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی، میهرەبانی و پێکەوەژیان لە نێو کۆمەڵگەکەماندا. هیوادارین ئەم بۆنە ئایینی و نەتەوەییانە ببنە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی هەمیشەیی بۆ نیشتمانەکەمان.
​هیوای تەندروستییەکی باش بۆ ئێوە و خێزانەکانتان دەخوازین و ئومێدەوارین ئەم جەژنانە ببنە وزەیەکی نوێ بۆ بەردەوامبوون لە کاروانی مەعریفە و داهێنان، تا پێکەوە نەوەیەکی هۆشیار و زانستخواز بۆ خزمەتی داهاتووی وڵاتەکەمان پێبگەیەنین.
​دووبارە جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان شادی و سەرکەوتن بێت.

Photos from ‎UoS - College of Basic Education - کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی‎'s post 08/03/2026

لەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت گفتوگۆکردنی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو.

رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٨-٣-٢٠٢٦ گفتوگۆی نامەی ماستەری(بەناز عثمان حسین) خوێندکاری خوێندنی باڵا/ماستەر بە ناونیشانی{کاریگەری یارییە فێرکارییەکان لەسەر گەشەی ڕەوانگۆیی لای منداڵانی باخچە لەشاری سلێمانی} ، لە هۆڵی( ڕاگرایەتی) کۆلێجەکەمان لە کاتژمێر (٩:٣٠)ی بەیانی بەڕێوەچوو.


ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
١- پ.د.حسن فخرالدین خالد ، زانکۆی سلێمانی - سه‌رۆك.
٢- پ.د.ندوی محمد محمدشریف ـ زانکۆی گەرمیان- ئه‌ندام
٣- پ.ی.د.کاروان کاکەبرا کاکەمەند- زانکۆی سۆران - ئه‌ندام
٤- پ.د.سۆلاڤ فائق محمد- زانکۆی سلێمانی- ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.

لە گفتوگۆکردنەکەدا خوێندکار وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و پاش هەڵسەنگاندنێکی ورد لەلایەن لیژنەی گفتوگۆکردن توێژینەوەکەی پەسەندکرا.

بەناوی ستافی ڕاگەیاندنی کۆلێجەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزيان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

Sulaimani/Tasluja Street 1/Zone 501
As Sulaymaniyah
00964

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00