Sherko bekas highschoolئامادەیی شێرکۆبێکەسی کچان

Sherko bekas highschoolئامادەیی شێرکۆبێکەسی کچان

Share

123

25/06/2026

دڵگرانین بۆ کۆچی دوایی
حاجی (محمد صالح امین قرداغی)باوکی مامۆستا (سەیران) یاریدەدری خوێندنگەکەمان
خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری بنەماڵە بەڕێزەکەیان بداتەوە..

انالله وانا اليه راجعون…

12/06/2026
05/06/2026

ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و خانەوادەکانیان دەکەینەوە کە دەوامی کاڕگێڕی ڕۆژانی (دووشەممەو پێنجشەممە) یە ، هەر بەڕێزێک پێویستییەکی هەبوو لە دوو ڕۆژەدا سەردانمان بکات
لەگەڵ ڕێزدا…..

03/06/2026

ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی کەتاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەیە……
هەموارکردنەوەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دوای راگەیاندنی دوو ڕۆژ پشوو لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان

31/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم _ خولی دووەم

26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🌺
خێزانی ئامادەیی شێرکۆ بێکەسی کچان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی تەواوی ستافی کارگێڕی (یاریدەدەران و فەرمانبەران)، مامۆستایانی هێژا کە کۆڵەکەی سەرەکین، خوێندکارانی خۆشەویست کە تیشکی پاشەڕۆژن، و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین

هیوای جەژنێکی ئارام و پڕ لە بەختەوەری بۆ هەمووان دەخوازین.

هەر لە خۆشی و جەژندا بن…..
پەروا احمد
بەڕێوبەر

23/05/2026

ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی ١٠ و١١ دەکەینەوە کە سبەی رۆژی یەکشەممە وەرنەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بەم شێوەیە:
١- کاتژمێر ١٠ بۆ قۆناغی ١١
٢- کاتژمێر ١١ بۆ قۆناغی ١٠
تێبینی : هەر هەڵەیەک لەسەر کارتەکەت هەبوو ڕاستەوخۆ سەردانی ئیدارە بکە بۆ چاککردنەوەی چونکە لەدوای داخستنی سیستم ئێمە بەرپرسیار نین لە بوونی هەڵە و چاککردنی.

21/05/2026

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی ١٢ (ئاسایی، چاکردنی تێکڕا، یەک ودووبابەت،دەرەکی بەرایی) دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر (٩) لە خوێندنگە بن بۆ وەرگرتنەوەی باجی تاقیکرنەوە گشتییەکان
بەهیوای سەرکەوتن …..

20/05/2026

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی ١٠،١١ (ئاسایی،دەرەکی) دەکەینەوە کە سبەی پێنجشەممە کاتژمێر (١) لە خوێندنگە ئامادەبن بۆ بینینەوەی تیانووسی تاقیکردنەوەکانتان
تێبینی / ١- تیانووس تەنیا دەدرێتەوە بە خوێندکار خۆی بە ئامادەنەبوونت مافی بینینەوەی تیانووست نامێنی
٢- هێنانی مۆبایل قەدەغەیە
٣- پاسەکان دێنن بەشوێنتانا
٤- بەوردی نمرەکانت سەیربکەو ئەگەر هەڵەت هەبوو راستەوخۆ لای مامۆستای بابەتەکەت چاکی بکە
بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران

20/05/2026

پەیامی سوپاسگوزاری بەڕێوبەر بەبۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم:
لەگەڵ کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی ئەم وەرزە و بەڕێوچوونی پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی، بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو لایەنانە بکەین کە بوونە هۆکاری ئەم سەرکەوتنە:
• بۆ لیژنەی تاقیکردنەوەکان و وردبینی: دەستخۆشی تایبەت لە شەونخونی، دڵسۆزی و وردەکاریتان لە ڕێکخستن و پاراستنی مافی خوێندکاران. ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنین.
• بۆ مامۆستایانی بەڕێز: سوپاس بۆ هێز و وزەتان لە گەیاندنی زانست و بەڕێوبردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە.
• بۆ فەرمانبەران و چرۆخانی گوڵ: سوپاس بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، خاوێن و گونجاو کە بەبێ هاوکاری ئێوە ئەم پرۆسەیە تەواو نەدەبوو.
• بۆ دایکان و باوکانی بەڕێز: دەستخۆشی لە پاڵپشتی، خەمخۆری و ئەو کەشە لەبارە دەکەن کە لە ماڵەوە بۆ ڕۆڵەکانتان ڕەخساندتان. ئێوە هاوبەشی ڕاستەقینەی ئەم سەرکەوتنەن.
• بۆ خوێندکارە ئازیزەکانمان: سوپاسی ماندووبوونتان دەکەین، هیواداریین بەرهەمی ڕەنج و کۆششتان بە باڵاترین نمرە بچننەوە و پشوویەکی خۆش بەسەر ببەن.
سەركەوتوو و سەرفراز بن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری نەوەکانمان.
پەروا احمد
بەڕیوبەر

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address

As Sulaymaniyah