Special Education with asuda

Special Education with asuda

Share

ڕاهێنەری پەروەردەی تایبەت
زانیاری | هۆشیاری | پشتگیری دایک و باوکان

01/04/2026

تکایەک لە هەمووان لە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمدا ! 🧩

📌ئۆتیزم ناتەواوی نیە بەڵکو جیاواز بینیە

٢ی نیسانی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی چینە هەرە بێناز و پەراوێزخراوەکەی کۆمەڵگەیە، ئەوانیش منداڵانی ئۆتیزمن

سەرەتا پێویستە هەمووان بزانن کە ئەم ئازیزانەمان مافیان هەیە بەسەر(خێزان، کۆمەڵگە،لایەنە پەیوەندیدارەکان)ەوە

ئۆتیزمەکان وەک ئێمە مرۆڤن و خاوەنی هەست و سۆزن، بە ئاسانی هەست بە دڵخۆشی و دڵتەنگیان دەکرێت، هەروەها زۆر ووردەکارن، زۆر زوو هەست بە دڵتەنگی و کەیفخۆشی کەسانی چواردەوریان دەکەن، پابەند. بە شتگەلێک کە خۆشیان دەوێن، زۆر جار لەبواری جیادا دەبنە داهێنەر وەک وێنەکێشان و مۆسیقا و تەکنەلۆژیا

بەڵام ئۆتیزمەکان جگە لەوەی گیرۆدەی دۆخی ناهەمواری خودی خۆیانن، لەهەمانکاتیشدا گرفتارن بەدەست نالەباری ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین هاوکات گیرۆدەی نا دروستی شێوازی مامەڵەی کەسانی چواردەوری خۆیانن

ئۆتیزمەکان وەک چاو و گوێ بەستراوێک کە ناچارن بۆ بەدەست هێنانی سەرەتاییترین پێداویستیەکانین، وەک تونیەتی و برسێتی و چون بۆ دەستشۆر و بۆشاییە ڕۆحیی و دەروونییەکانیان، هاوار بکەن و تەنانەت کاردانەوەی زۆر توندی کرداری بنوێنن وەک باوترینیان، گازگرتن لە خۆیان و کەسانی چواردەوریان، هەروەها ئازارگەیاندن بە خۆیان بە تایبەت بەسەر یان ئەندامە هەستیارەکانیان

جگە لەوەش ئەو خێزانانەی خاوەنی ئۆتیزمن لە بارودۆخێکی ئێجگار دژوار و ناڕەحەتدان و ژیانێکی پڕ لە زەحمەتی و سەختی بەڕێدەکەن، هەندێک ڕۆژ ناچارن کە چەندین خولەک و کاتژمێر بە گوێبیستبونی دووبارە و دەبارەکردنەوەی تەنیا ووشەیەک یان دەنگێک یان هاوکارکردن و بیانوگرتنێکی بێهۆکار و چەندین ڕۆژ و هەفتە بە پۆشینی یەک جۆر جلوبەرگ و خواردنی یەک جۆر خواردن و ژیانێکی پڕ لە ڕۆتینی تاقەت پڕوکێن بەسەر ببەن، هەر بۆیە زۆر گرنگە دۆخی خێزانێکی خاوەن ئۆتیزم لە هەموو لایەنێکەوە لەلایەن تاک و کۆی کۆمەڵگەوە بە ووردی لەبەرچاو بگیرێت و هاوکاریی بکرێن بەتایبەت لایەنی مەعنەوییان

هیوادارین هیچ منداڵێکی ئۆتیزم بێ پەنا و بێ دەرفەت نەمێنێتەوە، کۆمەڵگەش باوەشێکی گەرم بۆ خۆیان و خێزانە زەحمەتکێشەکانیان بکاتەوە.


#ئۆتیزم







#کۆمەڵگا
#سلێمانی
#هەولێر
#دهۆک
#کەرکوک
#هەڵەبجە
#کوردستان

12/02/2026

حاڵەتێکی باوە و بریتیە لە بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری ئامڕازە ئەلیکترۆنیەکان لە لایەن منداڵانەوە کاریگەری دروست دەکات لە لایەنی قسەکردن و زمان
هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی تەرکیز و ئارامی سیستەمی خەو و خۆراکی منداڵ لایەنی هەڵچونی و ڕەفتاری و هتد...
نیشانەکان🔴
دواکەوتنی قسەکردن
گۆشەگیری
حەزنەکردن بە یاریە دوکەسی و ڕاستەوخۆکان
لاوازی لە پەیوەندی چاو
کێشەی خەو
توڕەبونی بەردەوام و هەندێ جار بێ هۆکار
کێشەی نانخواردن و خەوتن
شایەن بە باسە زۆرجار ئەم حاڵەتە لەگەڵ ئۆتیزمدا تێکەڵ دەکرێ بە هۆی هاوشێوەیی لە نیشانەکاندا بەڵام بەرکەوتەی شاشە ئەتوانرێ برەوبە تواناکانی بدرێ کاتێ شاشەی لێ دوور دەخرێتەوە
چارەسەرەکان🔴
سنوردارکردن منداڵانی ٠-٢ ساڵ بە هیچ شیوەیەک گەنجاو نییە شاشە ببینن
منداڵانی ٢-٥ ساڵ بەلایەنی زۆرەوە ڕۆژانە یەک کاتژمێر
سەرقاڵکردنی منداڵەکە بەو شتانەی حەزیان پێئەکان
تێکەڵکردنی لەگەڵ منداڵانی دیکە
چەند خاڵێکی زۆر گرنگ بۆ دایک و باوکان لە کۆمێنتە❤️🙏

#پەروەردەی #تایبەت #ئۆتیزم #داون #خاوەن #پێداویستی #تایبەت #فرەجوڵە #بەرکەوتەی #شاشە #بیرکۆڵ

26/12/2025

دروستکردنی ڕستە بۆ منداڵان کاریگەریەکی بەرچاو و ڕاستەوخۆی لەسەر قسەکردنیان هەیە و گرنگە دایک و باوکان بەکاریبهێنن بۆ دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی وشەی منداڵەکە بۆ نمونە
شوتی شیرین و خۆشە کیوی ترشە ئەمە هەم ئەبێتە وەسفێک بۆ شتەکان و ناسینیان لە لایەن منداڵەوە هەم زیادبونی وشە و فێربونی ڕستە.
#فرەجوڵە #ئۆتیزم #منداڵی #خاوەن #پێداویستی #تایبەت #داون #ڕاهێنەر #پەروەردەی #تایبەت

20/12/2025

#ئۆتیزم #فرەجوڵە #منداڵی #خاوەن #پێداویستی #تایبەت #پەروەردەی #تایبەت #داون #هۆشداری

20/12/2025

🧠کاتێک مێشک ماندووە وە جەستە هێشتا ڕادەکات👇

لە حاڵەتی ADHD مێشک سەختترە ئەتوانێت لە بارودۆخێکی «چالاک»ەوە بگۆڕێت بۆ بارودۆخی «پشوو»دان و کێشەی خەوتن دروست دەکات
بەهۆی (ناهاوسەنگی جەستە لە ڕشتنی دۆپامین و هەندێ جاریش بەهۆی سترێس زۆر خواردنەوەی کافاین و کاتی خەوی ناڕێک)

چەند چارەسەرێکی زانستی و خێرا 👀👇
١. حەمامێکی گەرم و کورت
٢. خواردنەوەی کوپێک شیری گەرم
٣. واباشترە زیاتر لە کاتژمێرێک پێش خەوتن خواردن نەخوات
٤. بونی ڕوناکیەکی نزم لە ژوری خەوتنەکە بە ڕەنگی زەرد یان سوور
٥. هەناسەدانی قوڵ چەند جاڕێک
٦. بونی کاتێکی دیاریکراو بۆ خەوتن (ڕۆتین)
٧. بەکارنەهێنانی شاشەکان چەند کاتژمێرێک پێش خەوتن

#ئۆتیزم #فرەجوڵە #داون #ڕاهێنەر #منداڵی #خاوەن #پێداویستی #تایبەت #پەروەردەی #تایبەت

19/12/2025

#ڕاهێنەر #منداڵ #ئۆتیزم #منداڵی #خاوەن #پێداویستی #تایبەت #زانیاری #هۆشداری #پەروەردەی #تایبەت

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

Slemani
As Sulaymaniyah