Dr. SHWAN ADAM AIVAS

Dr. SHWAN ADAM AIVAS

Share

Welcome to my official space. I created this page to share my academic work and professional journey with you. Thanks for joining me,
Assoc. Prof.

Currently, I serve as the Chairperson of CHMK.Org and teach Media Ethics at SPU. Dr. Shwan Adam Aivas Dr. SHWAN ADAMAIVAS is currently a senior lecturer at Sulaimani Polytechnic University, Media Technical Department. He is also the founder of a non-governmental organization entitled; Kurdish Media Watchdog (CHMK.org). In addition to former position which was editor-in-chief of a cultural weekly n

16/06/2026

This Special Issue is directly linked with the academic proceedings and roundtable deliberations of the 3rd CHMK National Forum for Media Reform (https://ow.ly/TsNA50ZarPa), hosted at SOAS, University of London, on 8–9 July 2026.

While selected presenters and panelists from the London forum are highly encouraged to expand their presentations into full peer-reviewed manuscripts, this Call for Papers is equally open to global scholars, policymakers and practitioners working within the broader scope of transitional media policy.

Deadline: 11 September 2026

Find out more 👉https://ow.ly/crUh50ZarPc

15/06/2026
11/06/2026

: وەک سەرنووسەری میوان لە گۆڤارێکی جیهانیی میدیاییدا دەستبەکار دەبم

زۆر خۆشحاڵ و شکۆمەندم کە ڕایبگەیەنم؛ لەلایەن گۆڤاری زانستیی نێودەوڵەتیی و هاوتاپێداچووەوەی Journal of Digital Media & Policy (JDMP) کە لەلایەن دەزگەی بەناوبانگی Intellect Booksـەوە لە بەریتانیا چاپ دەکرێت، بە فەرمیی داوەتکرام بۆ ئەوەی وەک سەرنووسەری میوان (Guest Editor) بۆ ژمارەیەکی تایبەت و ناوازەی گۆڤارەکە (بەرگی ١٩، ٢٠٢٨) دەستبەکار بم. ئەم بەرگە تایبەتە؛ بەرهەم و دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو گفتوگۆ ستراتیژیی و توێژینەوە زانستییانە دەبێت کە لە سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی لە تەممووزی داهاتوودا لە زانکۆی SOASی لەندەن پێشکەش دەکرێن.

ناونیشانی ژمارە تایبەتەکە بریتییەلە: «ڕیفۆرمی میدیایی لە ناوچەکانی دوای ململانێ: گۆڕانکارییە پێکهاتەییەکان، دەستێوەردانەکانی ژیریی دەستکرد و خۆڕاگریی دیجیتاڵی". ئەم بەرپرسیارێتییە بۆ بەندە؛ وەرچەرخانێکی گەورە و گرنگە لە دیپلۆماسیییەتی ئەکادیمیی و نێودەوڵەتیی-دا. هاوکات دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ درووستکردنی پردێکی زانستیی هەمیشەیی کە دەنگ و ئالنگارییە سیاسیی و میدیاییەکانی کۆمەڵگە گواستراوەکان (Transitional Societies)ی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەگەیەنێتە ناو جەرگەی ناوەندە زانستییەکانی جیهان. هەڵڤەت بانگەوازی گۆڤارەکە بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکان (CfP) لەسەر بنەمای چوارچێوەی ستراتیژیی «سێ دیوارەکەی پەرژینی متمانە» داڕێژراوە کە پێشتر کارمان لەسەر کردووە، لەوانە:

دیواری یەکهەم: چاکسازی یاسایی و دەستووریی (نوێکردنەوەی یاساکانی میدیا).

دیواری دووهەم: خۆڕاگریی تەکنیکی و ژێرخانی حوکمرانی ئالگۆریتمیی، پاراستنی مافی تایبەتمەندێتیی داتاکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ساختەکاریی قووڵ و ژیریی دەستکرد.

دیواری سێهەم: جێبەجێکردنی کۆدی ئیتیکی یان پێوەرەکانی ڕێسا پیشەییەکانی ڕاگەیاندن، لەوانە نەهێشتنی هەژموونی دارایی-سیاسیی بەسەر کایەی ڕۆژنامەگەری.

لێرەوە سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆم ئاراستەی پڕۆفیسۆر پێترۆس ئۆسیفیدیس (سەرنووسەری گۆڤاری JDMP) و تیمی بەڕێوەبردنی Intellect Books دەکەم بۆ متمانە و هاوئاهەنگییان. هەروەها، سوپاسێکی تایبەت و پڕ لە ڕێز بۆ مایکل (Michael)، بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤارەکە کە بەڕێوەبردنە بێوێنەکەی، ڕێنماییە بەردەوامەکانی و پشتگیرییە دڵسۆزانەکانی ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە سەرخستنی ئەم هاوبەشییە نێودەوڵەتییەدا. هاوکات سوپاسی بێپایانم بۆ هاوبەشە دڵسۆزەکانمان لە ڕێکخراوی CHMK، دامەزراوەی KEF، دەزگەی VisionAID، هاوپەیمانێتی ڕیفۆرمی میدیایی لە بەریتانیا (MRC) و سەنتەری توێژینەوەی میدیایی گۆڵدسمیس لیڤەرهۆڵم کە پێکەوە ئەم لێکتێگەیشتنە جیهانییەمان بەرهەمهێنا.

لێرەوە بۆ سەرجەم هاوکاران، زانایان و توێژەرانی بواری میدیایی لە سەرانسەری جیهان ڕایدەگەینم لە ڕۆژی پێنجشەممە (11ی حوزەیرانی 2026)ەوە بانگەوازی گۆڤارەکە بە فەرمیی ڕاگەیەندرا. بەو بۆنەیەوە؛ بە گەرمیی داوەتتان دەکەم کە توێژینەوە ڕەسەنەکانی خۆتان پێشکەش بکەن و ببنە بەشێک لەم پڕۆژە جیهانییە بۆ داڕشتنەوەی داهاتووی میدیا. بۆ خوێندنەوەی ڕێنماییەکان و پرۆتۆکۆڵی پێشکەشکردن سەردانی ئەم بەستەرە فەرمییەی گۆڤارەکە بکەن:

Intellect Journal of Digital Media & Policy Official Call for Papers

بۆ زانیاریی زیاتر؛ سەردانی پۆرتاڵی تایبەتی کۆڕبەندی چمک بکەن:
www.forum.chmk.org

27/05/2026



پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەسەرجەم ئەندامانی خێزان و خزم و خۆشەویستان لە مامۆستایان و خوێندکاران و هاوڕێ و هاوبەش و هاوخەم و هاوپیشەکانم دەکەم. هەموو ڕۆژێکتان جەژن و مووچە و خۆشیی و شادی بیت، بە دوور لە دەرد و بەڵای سروشتیی و دەستکرد.

د.شوان ئادەم ئەیڤەس
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە خوێندنی
کەمیونیکەیشن، کولتوور و میدیا دا
27ی ئایاری 2026

24/05/2026

#لەماڵەوەم؛ لەگەڵ تەنیایی دانیشتووم!

19/05/2026

!
ئایا ماڵپەڕە کوردییەکان تا چەند پابەندی پاراستنی داتا و تایبەتمەندێتیی بەکارهێنەرانیانن؟

ڕۆژی سێشەممە (19ی ئایاری 2026)، لە بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلیجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ سەمینارێکی زانستییمان لەسەر توێژینەوەی بڵاوکراوەی «سیاسەتی تایبەتمەندێتیی و ڕەنگدانەوەی لە ماڵپەڕە کوردییەکاندا» پێشکەش بە مامۆستایانی کۆلێژ کرد. لە سەمینارەکەدا بە وردی باسی ئەو مەترسییانەمان کرد کە بەهۆی پشتگوێخستنی ئەم سیاسەتەوە ڕووبەڕووی میدیای کوردیی دەبنەوە، دواتر چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردەی گرنگ خرانەڕوو. مایەی خۆشحاڵییە ئەگەر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە وردەکاریی توێژینەوەکە و بەرهەمە زانستییەکانی ترمان بخوێننەوە:
🔗 https://sites.google.com/a/spu.edu.iq/shwan-adam/publications

16/05/2026

!

Photos from Dr. SHWAN ADAM AIVAS's post 07/05/2026


ڕۆژی پێنجشەممە (07ی ئایاری 2026) بەشدارییمان لە بۆنەی وێنەگرتنی خوێندکارانی بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد. لێڕەوە #پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکاران دەکەم، بەهیوای دەرکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر. #دڵخۆشم کە ڕۆڵمان لە تێگەیاندن و پێگەیاندنی نەوەیەکی دیکەی ڕۆژنامەوانان هەبوو. ماندوونەبن؛ بەردەوامبن.

06/05/2026

#خولیا
فەرەیدوون عەبدولی بەرزنجی
کارگەی کولتوور لە سلێمانی
05ی ئایاری 2026

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


As Sulaymaniyah
00964

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00