Tawar Basic School

Tawar Basic School

Share

پەیجی فەرمی قوتابخانەی تەوار

19/06/2026

═✿═ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ═✿═
مانەوە تەنها بۆ پەروەردگارە.
بە ناوی کارگێری قوتابخانەو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ست شنۆ دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەرێزیانەوە ، خوای گەورە سەبوریان بدات و کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

05/06/2026

خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوە نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی

02/06/2026

بە قوتابیانی ئازیزی قۆناغی حەوتەم و هەشتەم ڕادەگەێنین ئەمە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمە ، پيویستە کۆششی پێویست ئەنجامبدەن و پاپەندی سەرجەم رێنماییەکان بن.

27/05/2026
Photos from Tawar Basic School's post 26/05/2026

ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) بە فەرمی کۆتایی هات و کارتەکان دابەش کران 🎓✨
پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم قوتابییە دەرچووەکانمان دەکەین و هیوای داهاتوویەکی درەوشاوەیان بۆ دەخوازین؛ بۆ ئازیزانی خولی دووەمیش، خولی دووەم کۆتایی ڕێگەکە نییە، بەڵکو دەرفەتێکی نوێ و زێڕینە بۆ قەرەبووکردنەوە و چاککردنی نمرەکانتان بە ورەیەکی بەرزترەوە.
سوپاسی بێپایان بۆ مامۆستایانی دڵسۆز و باوانی بەڕێز بۆ پاڵپشتیی بەردەوامیان. پشوویەکی شایستە بۆ هەمووان! 🌸

Photos from Tawar Basic School's post 24/05/2026

دوابەدوای بەشداری کردنی تیمی هەڵبژێراوی قوتابخانەکەمان بۆ خولی بالەی قۆناغی ٧ بۆ ٩ و بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش ، ئەمڕۆ لە لایەن بەڕێوبەرێتی پەروەردەی رۆژئاواوە خەڵاتکران، پیرۆزبایی لە خۆمان و سەرجەم قوتابیان دەکەین دەستخۆشی زۆرمان هەیە بۆ ست ڕاژان وئەو قوتابیانەی کە بەشداری پاڵەوانێتیەکە بون، بە هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ تیمەکەمان.

Photos from Tawar Basic School's post 21/05/2026

کۆتا ساتەکانی ئەمساڵی قوتابیە ئازیزەکان بە چرکاندنی چەند وێنەیەکی پڕ لەیادگاری

17/05/2026

خوێندکارانی پۆلی هەشتەم بە وزە و پەرۆشییەکی زۆرەوە بەشدارییان کرد لە چالاکییەکی فیکری و زمانەوانی ناوازەدا، بە سەرپەرشتی مامۆستا ژینۆ.
Grade 8 students participated with great energy and enthusiasm in a wonderful mental and language activity,supervised by teacher.
Zhino.

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


As Sulaymaniyah