23/06/2026
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی ڕێخراوی اقرأ -لقی هەڵەبجەی شەهید -بەشی لەبەرکردن -هەستا بە تاقیکردنەوەی قۆناغ بڕینی (٣٠ جزء ) فێرخواز (سۆما تۆفیق ڕەحیم )
کە بۆ ماوەی( شەش مانگ و نیو) هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکرد
کە قوتابی بنکەی مەرزەبۆتۆیە ئێمەش وەکو بەشی لەبەرکردن (ڕێکخراوی اقرأ) لقی هەڵەبجەی شەهید
پیرۆزبای لە خۆی و دایکی بەڕێزی و بەڕێوبەری بنکەکەیان و مامۆستایانی دەکەین کە شەونخونیان کێشا لەگەڵیدا وە لە هەمان کاتیشدا مامۆستایێکی نموونەو سەرکەوتووی هەمان بنکەیە داواکاری لە خودا بیکاتە تاجی زێڕین بۆ دایک و باوکی و توێشووی نەبڕاوەی مامۆستایانی
هەر بەوبۆنەیەوە مامۆستا ئەیاد جلال وەک بەڕێوبەری ڕێکخراو عەمرەیەکی کردە دیاری بۆیان
لێپرسراوی بەشی لەبەرکردن - م.شهلا جبار حمەرحیم
16/06/2026
دەستپێك و پێشوازیی
#اقرأ
کوڕانی چواردەهەمین پرۆگرامی هاوینەی اقرأ لەلایەن ستافی ئیداری و مامۆستایانی پرۆگرامەوە پێشوازییان لێکرا
ئەمڕۆ پرۆگرامی هاوینەی اقرأ لە لقی سلێمانی رێکخراوی اقرأ دەستیپێکرد و سەدان قوتابی بە شەوق تامەزرۆییەوە بەرەو لق و بنکەکانی سلێمانی هاتن و پێشوازییەکی شایستەیان لێکرا
چواردەهەمین پرۆگرامی هاوینەی اقرأ
بڕیارە ماوەی دوو مانگ بخایەنێت و هەفتانە دوو رۆژ قوتابیان چوار وانە دەخوێنن و هاوینەکەیان بە فێربوونی زانستە ئیسلامییەکان و چالاکی و پرۆگرامی بەسود دەڕازێننەوە.
اقرأ - لقی سلێمانی
١٦/٦/٢٠٢٦
15/06/2026
بسم الله الرحمن الرحيم
(إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ)
التوبة/٤٠
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ی ١٤٤٨ کۆچیەوە
پیرۆزبایی لەگەلی کوردی مسوڵمانمان بەتایبەتی و مسوڵمانانی جیهان بەگشتی دەکەین
لەخوای پەروەردگار داواکارین لەم ساڵی نوێی کۆچیەدا هەرچی خێرو خۆشی هەیە دابارێت بەسەر گەل و وڵاتمان دا.
لە کۆچی پەیامبەرمان محمد (درودی خوای لەسەر بێت) لەشاری مەککەوە بۆ شاری مەدینە فێری وانەی بۆ خوا ژیان و خوا ویستی و خۆنەویستی و مرۆڤدۆستی و پشت بەستن بەخوا دوای گرتنەبەری سەرجەم هۆکارو رێگاکان بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بەئامانج دەبین
هەروەک فێری وانەی بەرخودان و لەخۆبوردن و کۆڵنەدان و بەردەوام بون لەسەر گەیاندنی حەق و راستیمان دەکات
کۆچ فێرمان دەکات لەپێناو رەزامەندی خوادا هەموو بەرژەوەندیە دنیاییە کەسیەکانمان وەلا بنێین و بۆ مەبەستە گەورەکان بژیین و لەو پێناوەدا ئارامگرو گەشبین و دڵ پڕ لەهیوا بین.
دوبارە ئەم یادە مەزنە لەهەموان پیرۆز بێت
نوسینگەی سەرەکی
رێکخراوی اقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز
١ محرم ١٤٤٨ ك _ ١٥ حزیران ٢٠٢٦ م
15/06/2026
دەستپێك و پێشوازیی
#اقرأ
کچانی چواردەهەمین پرۆگرامی هاوینەی اقرأ لەلایەن ستافی ئیداری و مامۆستایانی پرۆگرامەوە پێشوازییان لێکرا
ئەمڕۆ پرۆگرامی هاوینەی اقرأ لە لقی سلێمانی رێکخراوی اقرأ دەستیپێکرد و سەدان قوتابی بە شەوق تامەزرۆییەوە بەرەو لق و بنکەکانی سلێمانی هاتن و پێشوازییەکی شایستەیان لێکرا
سبەینێش کوڕان پێشوازییان لێدەکرێت و دەستدەکەن بە وانەخوێندن
چواردەهەمین پرۆگرامی هاوینەی اقرأ
بڕیارە ماوەی دوو مانگ بخایەنێت و هەفتانە دوو رۆژ قوتابیان چوار وانە دەخوێنن و هاوینەکەیان بە فێربوونی زانستە ئیسلامییەکان و چالاکی و پرۆگرامی بەسود دەڕازێننەوە.
اقرأ - لقی سلێمانی
١٥/٦/٢٠٢٦
15/06/2026
بسم الله الرحمن الرحیم
مژدەیەك ….لە ڕێکخراوی اقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز - لقی خورماڵ
🔹 بۆ قەزای خورماڵ و گوندەکانی دەوروبەری.
لەم وەرزی هاوینەدا لەپاش ئەو ئەزموونە جوانەی کە ڕێکخراوەکەمان پێشکەشی ناوچەکەی کردووە، لقی خورماڵ هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی پەروەردەی و زانستی و بونیاد بۆ قوتابیانی پۆلەکانی 1ی سەرەتایی تا 8ی بنەڕەتی.
بابەتەکانی خولەکە پێک دێن لە ؛
🔹 فێربونی قورئان و لەبەرکردنی نیو جزء یان زیاتر لە ماوەی خولەکە
🔹خوێندنی پیتەکان و هێماکانی زمانی عەرەبی
🔹 خوێندنی فەرمودەو ژیاننامەی پێغەمبەی خودا (ص) بەشێوەی چیرۆک
🔹 ئاداب و ڕەوشتی بەرزی ئیسلام
🔹 لەبەرکردنی ناوەکانی خودا و ناساندنی لە ڕێگەی وێنەو ڕەنگ کردنی
🔹 خوێندنی فیقی ئاسان
گەشت و چالاکی و یاری وەرزشی بۆ کوڕان و کچان بەجیا
🔹 دابینکردنی پێداویستی خولەکە بۆ بەشداربوان
🔹 لەکۆتایدا بڕوانامە دەبەخشرێتە بەشداربووان
🔹 ماوەی وتنەوەی خولەکە دوو مانگە هەفتانە 3 ڕۆژ وانە دەخوێندرێت و پۆلی کوڕان و کچان جیادەبێت.
🔹پاس دابین کراوە بۆ بەشداربوان
ناونوسین هەتا ٢٥-٦-٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت
🔹لەکۆتای ڕۆژی ئاگاداریەکان سەرجەم قوتابیان کۆدەکرێتەوە ڕۆژەکان و کاتەکانی وانەکانیان پێدەوترێت.
🔹بۆ ناونوسین و زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە :
📞 0750 708 8764
📞0776 482 8868
🔹 یان سەردانی ڕێکخراوی اقرأ بکەن
شوێن : ڕێکخراوی اقرا بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز - لقی خورماڵ
شەقامی شاکرفتاح بەرامبەر مزگەوتی مەلا عبداللەی گوڵپی
13/06/2026
#ئاگاداری:
لقی خورماڵی ڕێکخراوی اقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی خولی حەوتەمی زانستی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز (تجوید).
تێبینی:
* خولەکە ماوەی ٨ مانگ دەخایەنێت و لەلایەن مامۆستای شارەزاو بە ئەزموون لە بوارەکەدا دەوترێتەوە.
* مافی بەشداربوون بۆ هەردوو ڕەگەزە.
* بەشداربوو دەبێت تەمەنی لە ١٦ساڵ زیاتر بێت.
* هەفتانە دوو کاتژمێر وانەی نەظەری و عەمەلی دەخوێندرێت.
ناونوسین لە بەرواری ٢٠-٦-٢٠٢٦ کۆتایی دێت،
بۆ ناونوسین دەتوانن سەردانی لقی خورماڵی ڕێکخراوی اقرأ بکەن شەقامی شاکر فتاح بەرامبەر مزگەوتی مەلا عەبدوڵای گوڵپی.
یان لە ڕێگەی پەیوەندی کردن بەم ژمارەوە (٠٧٥٠١٥٤٢٢١٨)
07/06/2026
ڕێکخراوی إقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز
لقی خـــورماڵ
ئەلبومی دووەمی وێنەکان و کۆتایی