به وره كاني كركوكb.kirkuk

به وره كاني كركوكb.kirkuk

Share

K

23/11/2025

لینکی دامەزراندی بەشە پزیشکیەکان کرایەوە👇

26/02/2024

فەرماندەی پۆلیس کەرکوک لیوا کاوە غریب
دەبێتە پارێزگاری هەلبژێراوی شاری کەرکوک
قائد الشرطة كركوك اللواء كاوه غريب
مرشح المنتخب للمحافظ مدينه كركوك

28/01/2024

دژەتیرۆر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

پاڵپشت بە زانیاری وردی هەواڵگیری، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر ، توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت، هەروەها دەستبگیرێت بەسەر بڕی 17 کیلۆ و 700 گرام لە ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ.

تۆمەتباری دەستگیرکراو بەناوی (س،ع،م) لەدایکبووی ساڵی 1989، پێشینەی تاوانی هاوشێوەی هەبووە و چەند جارێکی دیکە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.

پاش دەستگیرکردنی، ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.

18/01/2024

نە لەعەربەت پەکەکە هەبوو نە لە هەولێر مۆساد.

وەهاب هەڵەبجەیی

هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، سەرباری هەموو قەیرانێکی ناوخۆیی و کێشە و ململانێی بەردەوامی لایەنەکان، ڕووداوگەلێکی نامۆ بە کوردستان بەرۆکی گرتووە و وەک مۆتەکەیەک خەریکە ببێتە مەترسییەکی ترسناک و بەردەوام لەسەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا.

تا چەند ساڵێک بەر لە ئێستا، هەمووان شانازیمان بە ئارامی و سەقامگیری کوردستانەوە دەکرد، وەک تاکە پارچەی ئارامی ناوچەکە مابوویەوە و دەستی تیرۆر و هێرشی پێنەگەیشتبوو، هەرچەندە ئێستاش بە بەراورد بە چواردەورمان ئاسایشی کوردستان لە ئاستێکی باڵادایە، بەڵام خەریکە دەگەینە ئەو قۆناغەی کە ئیدی جەنگی درۆنەکان و موشەکە بالیستییەکان خەریکە وەک هەورێکی ڕەش ئاسمانی کوردستان دادەپۆشن و هەرێمەکەمان دەکەنە مەیدانی ململانێیەک کە دوور و نزیک پەیوەندی بە کوردەوە نییە.

بەڵام ئەوەی ئەم برینە زیاتر بە سوێ دەکات، ناکۆکییە ناوخۆییەکانە، کە بە چاوی خۆمان شاهیدی ئەوە بووین لە هەندێک لە هێرشەکاندا کە دەکرانە سەر خاکی کوردستان، بەبێ جیاوازی ئەوەی کە هێرشەکە لە کوێ ئەنجامدراوە، ڕەوایەتی دەدرایە لایەنی پشت هێرشەکە، لە کاتێدا ئەوەی دەبووە قوربانیی کورد بوو و ئەوەشی کە ڕەوایەتی دەدا بەم کارە هەر کورد بوو.

بۆیە لە هەر بارێکەوە بینەری ئەم دۆخەبیت، دەگەیتە ئەو بڕوایەی کە قۆناغی یەکەمی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و مەترسییەکانی بەردەم کوردستان، سەقامگیری سیاسی نێوماڵی کوردە، پشکی شێری ئەمەش لە ئەستۆی لایەنە سیاسییەکانە بەبێ جیاوازی، ئەمە جیا لەو بەرپرسیارێتییە مێژوویەی دەکەوێتە سەرشانیان بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونەی کە بە خوێنی دەیان هەزار ڕۆڵە و شەهید ئەم نیشتیمانە بەدیهاتووە.

کاری لەپێشینە لەم بارودۆخە سەختەدا، بریتییە لە هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ، لە پێناو کەس نا لەپێناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، چونکە گەلەکەمان دەیان جۆر قەیرانی قوڵی تێپەڕکرد، ناشکرێت ئێستا بە قەیرانێکی دیکە و دۆخێکی سەختی دیکە تێپەڕبن کە ئەویش نەمانی ئاسایش و ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان بێت و هەموو ڕۆژێک خاکەکەمان لەبەردەم رەحمەتی درۆن و موشەکدا بێت، بەبێ ئەوەی هیچ کام لەم پاساوانەی بۆ ئەم هێرشانە دەهێنرێتەوە، هیچ راستییەکی هەبێت.

31/12/2023

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی هاونیشتیمانیانی کوردستان دەکەم.
هەمووان پێکەوە ساڵێکی سەختمان تێپەڕاند، لەم ساڵەدا گرفتی ئابووری و لەدەستدانی هەڤاڵانمان و چەندان ئاستەنگ و کێشە و گیر و گرفتی دیکە.
بەڵام مژدەی سەرکەوتنی کورد لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، توانیی کۆتاییەکی شیرین بە ساڵێکی تاڵ ببخەشێت، ئەم سەرکەوتنە یەکەم دەستکەوتی پاش کۆنگرەی پێنجی (نوێگەری لە کار و کۆدەنگی لە بڕیاردا) بوو، دڵنیایین لە ساڵی نوێدا، سەرکەوتنی زیاتر و دەستکەوتی شایستەتر چاوەڕوانی گەلەکەمان دەکات.
ئێمە لەم یادەدا شەهیدانمان بیرناچێت، کە لە سایەی قوربانیدان و گیانفیدایی ئەواندا، گەلەکەمان دەتوانێت یاد و بۆنە جیاوازەکان لەوپەڕی ئاسایش و دوور لە مەترسییەکانی تیرۆر بەڕێبکات.
لە ساڵی نوێدا، ئەوە لە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق چاوەڕێ دەکەین کە هەنگاوی زیاتر بنێن بە ئاراستەی چارەسەری ئەو گیروگرفت و ئاستەنگانەی لەنێوان هەردوو حکومەت هەیە و لە مانگی نیسانەوە زیاتر قوڵبووەتەوە، لەم نێوانەدا زەرەرمەندی سەرەکی مووچەخۆرانن، چاوەڕێ دەکەین کە پرسی موچەخۆران بخرێتە دەرەوەی کێشەکان کە ئەمە بەڵێنی حکومەتی ناوەند و ویستی هەرێمیش بووە.

جارێکی دیکە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت

براتان
وەهاب هەڵەبجەیی

27/12/2023

وەزارەتی بەرگری عێراق: بە هاوکاری دژەتیرۆر لە سلێمانی 4 تیرۆرستمان دەستگیرکرد

بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق، دەستگیرکردنی 4 تیرۆرست ڕادەگەیەنێت

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکە، لە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دەستگیرکردنی لە یاسادەرچووان و تیرۆرستان، پاش دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری ورد سەبارەت بە بوونی ژمارەیەک تیرۆرستی داواکراو کە تێوەگلابوون لە ژمارەیەکی زۆر کاری تیرۆرستی و بازرگانی بە مرۆڤەوە، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی، توانرا 4 کەس لەو داواکراوانە دەستگیربکرێن.

ئەو کەسانە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بوون و لە دیارترین ئەو کارە تیرۆرستیانەی بەشداربوون تێیدا بریتین لە (هێرشکردنە سەر بنکەی سپایکەر، ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، تەقینەوە لە بەغداد) سەرجەمیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون و ڕێکاری یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

10/12/2023

6 ساڵ لەمەوبەر، دوای ئازادکردنی دوایین ناوچەی داگیرکراو لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە، سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییەدا ڕاگەیاندرا.
ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بەسەر تیرۆردا، گەلی کوردستان و عێراق قوربانییەکی زۆریان بەخشی و ئەنجامی ساڵانێکی زۆر جەنگ و دەیان هەزار شەهید و بریندار بوو.
بێگومان لە یەکەم ڕۆژەوە، وڵاتانی دراوسێ و هەرێمیی و جیهان هاوکاری مرۆیی و سەربازییان گەیاندە دەست هێزە کوردیی وعێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش، هاوپەیمانان پشت و پەنایەکی بە‌هێز بوون لەو جەنگەدا، بەڵام ئەوەی ڕاستییە و دەبێت هەمووان درکی پێبکەن ئەوەیە کە سەرکەوتن لەو جەنگە سەپێنراوەدا، ئەنجامی یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی بوو، ئەوەشی بۆ سەلماندین کاتێک دەستمان لەناو دەستی یەکە، هیچ دوژمنێک توانای ئەوەی نییە بەرامبەرمان بوەستێت.

بە شانازییەوە هێزی دژەتیرۆر – CTG قارەمانانە توانی لەو جەنگەدا خۆی بسەلمێنێت و ببێتە سەرە ڕمی هێرشەکان و قەڵغانی پاراستنی کوردستان، ڕۆژێک لە هەولێر و ڕۆژێک لە کەرکوک، تا دەگاتە مەخمور و جەلەولا و خانەقین و دەیان ناوچەی دیکە، دژەتیرۆر هەردەم لە ئامادەباشیدابووە بۆ قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاکەکەمان لە دەستی نەیارانی ژیان و ئاشتیی.

دەست بە سنگەوە دەگرین بۆ سەرجەم شەهیدانی دەستی تیرۆر و لە خودای گەورە داواکارین شیفا بۆ برینداران و شەهیدە زیندووەکان بنێرێت.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

25/11/2023

پێشوازی گەرم و جۆش و خرۆشی هەڵەبجەییەکان ، هەستێکی پڕ لە شکۆ و شانازی پێبخەشین، شکۆمەندبووین کە لە خزمەت ئەو دۆست و هەڤاڵانە بووین و شانازیش دەکەین کە یەکێتی پشت و پەنای وەک ئێوەی هەیە، دڵنیاین و گومانمان نییە کە هەتا خاوەنی ئەو دڵسۆزانە بین، ئاسۆی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ڕوون دەبێت..

20/10/2023

شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنیەكانی كەركوك كارمەندانی كەركوك نیوز دەستگیردەكەن و بەشەق و زلە پەلكێشی زیندانی دەكەن پاش ئەوە ئومێد حەمەش وەك پەرلەمانتار دەچێتە دەزگاكەو قسەدەكات لەكاتێكدا ئەو دەزگایە سەربە نەوەی نوێیەو دەبوایە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بكردایەو فراكسۆنەكەیان بەغدایان بهەژانایە بەڵام ئومێد حەمەو نەوەی نوێ تاكو ئێستا بابەتەكەیان بەجدی وەرنەگرتووە دەیانەوێت وەك كارتێكی هەڵبژاردن مامەڵەی پێوە بكەن و پڕۆژەو تەندەری پێ وەرگرن

08/09/2023

ئێستا لەگەڕەکی خۆرز-ی قەزای داقوقی باشوری کەرکووک، گەڕان و پشکنینی ماڵان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستی پێکرد.

ئەم گەڕان و پشکنینە لەدوای ئەوە دێت شەوی رابردوو دوو چەکداری نەناسراو بەجلوبەرگی ئەڤغانی لەلایەن دانشتووانی گەڕەکێکی قەزاکەوە بینران.

Photos from ‎به وره كاني كركوكb.kirkuk‎'s post 06/09/2023

لەسەرچاوەیەکی باور پێکراوەوە
لیوا صالح حرز پۆستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک وەردەگرێت
ھەروەھا عەمید سرود عبداللە محمد جاف بەرێوەبەری جەوازاتی کەرکووک وەردەگرێت

Want your school to be the top-listed School/college in Seoul?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Seoul
000000